وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، ئەمشەو شەوی بەراتە.
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کە دەکاتە 14 لەسەر 15 ی مانگی شەعبان شەوی بەراتە.
شەوی بەرات، لە هەرێمی کوردستان زیاتر وەک بۆنەیەکی کۆمەڵایەتیی ناسراوە، چونکە هیچ چالاکییەکی ئاینی تێدابەڕێوەناچێت.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەک نەریتێک منداڵان لە شەوی بەراتدا بە ماڵاندا دەگەڕێن و نوقڵ و شیرینی کۆدەکەنەوە.