بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان: ئێران هەنگاوی كرداریی بۆ بەردانەوەی ئاو نەناوە

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، تائێستا ئێران بەكرداری هەنگاوی نەناوە بۆ بەردانەوەی ئاو، ئاستی ئاوی بەنداوەكەش بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە.

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو شاندەی هەرێمی كوردستان، كە پێشتر چووە ئێران، چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتی ئێران كردووە و پرسی گلدانەوەی ئاو یەكێك بووە لەتەوەرە سەرەكییەكان”.

بەڵام وەك بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان دەڵێت، “تائێستا بەردانەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە وەكو بەڵێن ماوەتەوە و بەكرداری هیچ هەنگاوێكی نەناوە بۆ بەردانەوەی ئاو”.

باسیلەوەشكرد، “لەئێستادا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بەهۆی وشكەساڵی و گلدانەوەی لەلایەن ئێرانەوە، بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە”.

ڕوونیشیكردەوە، “ڕۆژانە تا 30 مەتر سێجا لە چركەیەكدا ئاو بەردەدەنەوە بۆ پێدواویستییەكانی هاوڵاتیان”.

خانی ئاشكراشیكرد، حكومەتی هەرێم پارەی بۆ نۆژەنكردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان تەرخانكردووە و لە مانگی داهاتووەوە دەست بە نۆژەنكردنەوەی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی مانگی ڕابردووی نەوت نزیکەی شەش ملیار دۆلار بووە

بابەتی دواتر

28 وڵات لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق ڕاپۆرتێک دەدەنە نەتەوە یەکگرتووەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share