ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت،”ئەو تاكسییانەی لەزگە و لۆگۆیان وەرگرتووە لەسەری ساڵی نوێوە كارتێك هەیە كە لەگەڵ لەزگە و لۆگۆكە پێیان دراوە پێویستە نوێی بكەنەوە كە بێبەرامبەر دەدرێتە شۆفێران”.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو تاكسییانەی لەزگە و لۆگۆیان وەرگرتووە كارتێكیان پێدراوە كە دەدرێت لە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەیان كە ساڵانە پێویستە ئەو كارتە نوێ بكەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو شۆفێرانەی لە كاتێكدا بڕیاردەدەن تاكسییەكەیان بفرۆشن ئەگەر لۆگۆكەش بدەنە كەسەكە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار ئاگاداربكەنەوە خۆ ئەگەر لۆگۆكەیان نەدا دەبێت كەسی دووەم خۆی مامەڵە بۆ ئۆتۆمبێلەكە بكات.

بابەتی پێشتر

لەتیف نێروەیی: كابینەی نۆیەم حكومڕانی بۆ دژایەتیكردنی لایەنەكان بەكارهێناوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان دێربیی میلان و سوپەری ئیتاڵیای بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share