كونسوڵی ئەمریكا لە سلێمانی لەگەڵ بازرگانان و وەبەرهێنەراندا كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئێرڤن هیكس جونیەر كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی و وەبەرهێنەران و بازرگاناندا كۆبووەوە.

لە دیدارەكە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا تەئكیدی لەسەر كرایەوە و راشیگەیاند، ئەمریكا ئاسانكاری بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەرانی سلێمانی دەكات بە جۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوولا بكات.

جێی ئاماژە بۆكردنە، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە سەردانەكەیدا بۆ سلێمانی جلوبەرگی كوردی پۆشیووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر چوار کەس بە تۆمەتی هەڵکوتانەسەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چوار کەسی بەتۆمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵان و سووتاندنی ئۆتۆمبێل راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share