دەمیرتاش ئامادەیە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکاتەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووترى هەدەپە لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە دۆخی قورسی زیندان و سزای دەروونی دەکات، دەشڵێت، ئامادەیە خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى پێشووترى پارتى دیموکراتى گەلان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی (گازەتە دوڤار) ڕایگەیاندووە، “دۆخی زیندان و سانسۆرەکانی سەر ئێمە وایکردووە زیندان بە ناوەندێکی سزای جەستەیی و دەروونی بگۆڕدرێت”.

لەبارەی خۆکاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ماڵپەڕەکە پرسیاری كردووە، دەمیرتاش لەوەڵامدا وتویەتی، هەرکارێک کە خەڵکی و حزبەکەی بیخەنە سەرشانی بە شانازییەوە ئەنجامی دەدات، بۆیە ئەمجارەش ئامادەیە خۆی کاندید بکاتەوە.

دەمیرتاش لەبارەی هەوڵی ڕاکێشانی سۆزی کوردان لەلایەن حزبی دەسەڵات ئاکپارتی-یەوە ڕایگەیاندووە، “لە سیستمی دیموکراسیدا ئاساییە حزبێک هەوڵی کۆکردنەوەی دەنگدەر بدات لەناوخۆی وڵاتدا، بەڵام کورد دەبێت ئاگاداری هەڵوێستی کوردانەی بێت لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا”.

دەمیرتاش ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بەو تاوان و فشارانە کردووە کە لەلایەن ئاکپارتی-ی دەسەڵاتدارەوە لە تورکیا بەرامبەر بە كورد ئەنجامدراون.

سەڵاحەدین دەمیرتاش ماوەی 5 ساڵە لە زینداندایە و تا ئێستا چەندینجار لەلایەن دادگاوە بێتاوانی سەلمێندراوە، بەڵام هەرجارەو بە تۆمەتێکی دیکە زیندانیكردنەكەی درێژتر دەکەنەوە، ئەمە سەرەڕای فشاری ڕێکخراوەکان و یەکێتی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەبێت سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین هه‌میشه‌ بۆ هه‌موومان وانه‌ و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كارمان بێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی راپەریندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “گەلی کوردستان هه‌رگیز واز له‌ ئازادی و ئامانجه‌…
Total
0
Share