پۆلیس لەبارەی کوژرانی گەنجەکەی هەولێرەوە روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوژرانی گەنجێک لەلایەن ماڵی خەزورییەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە کە پێنج گوللـەی بەرکەوتووە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

لە راگەیاندراوی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، “شەوی رابردوو دوای ئەنجامدانی ڕووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی سەربەستی، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت کە هاوڵاتییەک بەناوی (فەرمان عبدالخالق صالح) تەمەن 32 ساڵ، لەلایەن ماڵی خەزورانیه‌وه‌ تەقەی لێکراوە”.

ئاماژە بەوەکراوە کە هۆکارەکەی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە و پێنج گوللـەی بەرکەوتووە، دوای ئەوەی بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

سەبارەت بەو لایەنەی تاوانەکەی ئەنجامداوە پۆلیسی هەولێر دەڵێت، ماڵی خەزوری ئەو گەنجە تەقەیان لێکردووە، تەقەکەرەکەش ناوی (ب. ر. ز.)ـەیە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: دۆسیەی نەخۆشی و بێهەواڵیی دکتۆر کازم فاروق ئاڵۆزە و دەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکرێت

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی دکتۆر کازم فاروقەوە ڕایگەیاند، ناتوانین پەیوەندیی پێوەبکەین، لە دەرەوەی هەرێمە، خێزانەکەشی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن دەرگای پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردنی لیستی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share