عەلی حەمەساڵح: لە هەولێر هونەرمەندێكی ئێرانی ئاهەنگێكی كردووە و زەوییەكی پێدراوە بەهاكەی 15 ملیۆن دۆلارە

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هونەرمەندێكی ئێرانی بەناوی جەمشید خەیری موقەدەم پێشتر ئاهەنگێكی سازكردووە و زەوییەكی لە هەولێر پێدراوە بە بەهای 15 ملیۆن دۆلار كە ڕووبەری زەوییەكە 11 هەزار و 299 مەترە و بەناوی مۆڵەتی نیشتەجێبوونەوە زەوییەكەی پێدراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “دەبووایە پڕۆژەكە گەشتیاری بێت و لە 6ی 10ی 2021 دا داواكراوە لە بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی هەولێر پڕۆژەكەی بۆ بكرێت بە بواری وەبەرهێنان كە ماوەی نزیكەی دوو ساڵ بەسەر پڕۆژەكە تێپەڕیوە و دەستنەكراوە بە پڕۆژەكە لە كاتێكدا بە پێی یاسا دەبووایە ئەو زەوییەكە وەربگیرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، “بەهۆی دروستكردنی زیاد لە پێویست پڕۆژەی بواری وەبەرهێنان لە شاری هەولێر لە داهاتوودا شارەكە دووچاری كێشەی كەمئاوی دەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی پشووەوە نەدراوە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی درێژکردنەوەی پشووەوە نەدراوە. عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی…
زیاتر ببینە

جوانە واحید، پارێزەر: ئەگەر دایک و باوک ڕێگری لە منداڵەکەیان بکەن بۆ خوێندن سزادەدرێن

ڕۆژی 1ی حوزەیران بە ڕۆژی جیهانیی منداڵان، دەستنیشانکراوە. هێشتا منداڵانی هەرێمی کوردستان، ڕووبەڕووی سواڵپێکردن، بێبەشکردن لە خوێندن و…
Total
0
Share