دەزگای ئاسایش هەرێمی کوردستان: تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی شاری کەلار دەستگیرکران

ئاسایشی گەرمیان چەند کەسێکی لەسەر ڕووداوەکەی کەلار دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان توانی لە کەمترین ماوەدا ئەو تۆمەتبارانەی کە بە ماتۆڕسکیل بوونە هۆی بێزارکردنی پاسێکی گەشتیاری لە شاری کەلار، دەستگیربکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتباران بەگوێرەی ماددەی 495 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share