وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی پشووەوە نەدراوە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی درێژکردنەوەی پشووەوە نەدراوە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێک لەلایەن وەزارەتەکە و وەزارەتی پەروەردەوە نەدراوە سەبارەت بە درێژکردنەوەی پشووی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان و خوێندنگەکان.

ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە باسیان لە درێژکردنەوەی پشووەکە دەکرد و وتی، هەر کاتێک بڕیارێکی ڕەسمی هەبوو، وەزارەت بڵاویدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 كاتژمێردا 912 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

بەپێی ئامارێكی تەندروستیی سلێمانی لەماوەی 24 كاتژمێردا 912 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و لەو ژمارەیە 278یان داخڵكراون. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share