بەرشلۆنە و ئینتەر میلان لە دوو جەمسەرەوە لێکئاڵاون

ئیدارەی یانەکانی بەرشلۆنە و ئینتەر میلان، بە شێوەیەکی داخراو دەستیانکردووە بە دانوستاندن بۆ واژۆکردنی دوو گرێبەست.

ماڵپەڕی “فووتبۆڵ ئیتاڵیا” ئاشکرایکردووە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئینتەر میلان ناچاربوون خۆیان لە گرێبەستی “کاش” بپارێزن و بیر لە گرێبەستی ئاڵوگۆڕ بکەنەوە، کە لە یەک کاتدا ئامانجەکانیان دەپێکێت و پێویستی بە پارەی خەیاڵیش نابێت.

بەپێی سەرچاوەکە، جگە لە گفتوگۆکان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی مێمفس دیپای بە خواکین کۆرییای ئەرجەنتینی، تاووتوێی ئاڵوگۆڕکردنی فرانک کیسێ بە مارسێلۆ برۆزۆڤیچ-یش کراوە.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت” نووسیویەتی، برۆزۆڤیچ خۆشحاڵە بەم هەنگاوە، بەوپێیەی بەهۆی بوونی میخیتاریان و چالهانۆگلووەوە پێگەکەی لەدەستداوە، بەڵام سەرۆکایەتی بارسا ناچارن قەناعەت بە فرانک کیسێ بکەن یاریی بۆ ئینتەر میلان بکات، ئەم هەنگاوەشیان بە قورس وەسفکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share