(ڤیدیۆ) ئالکۆیانۆی پلە دوو بە 10 یاریزانەوە ڕیاڵی لە جامی شای ئیسپانیا کردە دەرەوە

یانەی ئالکۆیانۆ بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ڕیاڵ مەدریدی لە جامی شای ئیسپانیا کردە دەرەوە

ئەمشەو، چوارشەممە یانەی ڕیاڵ مەدرید یاری گەڕی 32ی جامی شای ئیسپانیای بەرانبەر دیپۆرتیڤۆ ئالکۆیانۆ ئەنجامدا و دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراوی تۆمارکرد.

ڕیاڵ مەدریدی لە ئیستادۆ ئیل کۆیاو بووە میوانی ئالکۆیانۆ و یاری نێوانیان دوای یەکسانبوون بە گۆڵێک لە کاتە زیادکراوەکاندا لە بەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی مێرەنگی لە خولەکی 45 لەلایەن ئیدێر میلیتاو و گۆڵەکەی ئالکۆیانۆش لە خولەکی 80 لەلایەن خۆسی سۆڵبسەوە تۆمارکران.

سەرەڕای ئەوەی لە خولەکی 109 ڕامۆس لۆپێزی یاریزانی یانە پلە دووەکەی ئیسپانیا بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە، بەڵام ئەستێرەکانی زێدان سەرکەوتوو نەبوون لە بەدەستهێنانی باڵادەستی و بەپێچەوانەی سەرجەم بۆچوونەکانەوە، لە خولەکی 115ی زیادکراو خوانان کاسانۆڤا گۆڵی پێشەنگی تۆمارکرد.

لە کۆتا ساتەکاندا بنزیمە و هاوڕێیانی هەوڵی زۆریاندا ئەنجامەکە هاوتا بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە (2-1) لە بەرژەوەندی ئالکۆیانۆ کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئالکۆیانۆ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکرد و ڕیاڵی شاهانەی لە جامەکە کردە دەرەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یونایتد بەبردنەوەی لە فولهام گەڕایەوە لوتکەی پریمەرلیگ

بابەتی دواتر

بایدن لە یەكەم ڕۆژی دەستبەكاربوونیدا 15 بڕیاری نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share