(ڤیدیۆ) بایرن لە بەرلین نزیکبووەوە و دۆرتمۆند چوار پلە بازیدا

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا، یانەکانی بایرن میونشن و بوروسیا دۆرتمۆند بەرامبەر هۆفنهایم و شتوتگارت بردنەوەیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (11)ی خولی ئەڵمانیا “بوندس لیگ”، یانەی بایرن میونشن لە “ڕاین نیکار ئارینا شتادیۆن” بووە میوانی یانەی هۆفنهایم.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی جولیان ناگیلسمان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “باڤاری” لە خولەکەکانی 18، 38 لەلایەن جەمال موسیالا و ئێریک چوپۆ مۆتینگەوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر شتوتگارت تۆمارکرد.

گۆڵەکانی “ڤێستیڤالین” لە خولەکەکانی دوو، 13، 44، ،53، 75 لەلایەن جوود بێلینگهام (دوو گۆڵ)، نیکلاس زولە، جیۆڤانی ڕیێنا، یوسوفا مۆوکوکو-وە تۆمارکران.

 

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانە زەبەلاحەکەی باڤاریا بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی “بوندس لیگ” بە جیاوازی خاڵێک بەرامبەر یونیۆن بەرلین جێگیربوو، یانەی دۆرتمۆندیش بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی هەشتەمەوە بۆ چوارەم سەرکەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیتی پاریسی خسته‌ دوای خۆی و ڕیاڵ به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و ڕیاڵ…
Total
0
Share