بەهای 100 دۆلار لە 160 هەزار دینار نزیكبووەوە

بەهای دۆلار بەرزبوونەوەیەكی تری كەموێنەی تۆماركرد و گەیشتە ترۆپك.

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بە رێژەیەكی بەرز هەڵكشا و 100 دۆلار لە 160 هەزار دینار نزیكبووەتەوە.

تا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لە خوار 158 هەزار دینارەوە بوو، بەڵام لە ماوەی كاتژمێرێكدا دوو هەزار دینار چووەسەر بەهاكەی و ئێستا لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان 100 دۆلار بەرامبەر بە 159 هەزار و 500 دینارە و لە شاری كەركوك 100 دۆلاری ئەمریكی بە 159 هەزار و 900 دینارە.

بابەتی پێشتر

لە باشووری عێراق تەبەقێک هێلکە بە پێنج هەزار دینارە

بابەتی دواتر

  راوێژکارێکی بانکی ناوەندی: نرخی یەک دۆلار بۆ هەزار و 470 دینار دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share