پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە کەرکوک دەستپێدەکات

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، سبەینێ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات.

عەبدوڵڵا میروەیس، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سنووری پارێزگای کەرکوک دەستپێدەکات و بۆ باش بەرێوەچوونی پرۆسەکە هەموو رێکارێکی پێویست گیراوەتەبەر.

بەپێی وتەی عیسام عوبێدى، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى کەرکوک، “تێکڕاى زەویى چێندراو بە گەنمى ناو پلانى کشتوکاڵی کەرکوک 560 هەزار دۆنمە و پێشبینیی 457 هەزار تۆن بەرهەمى لێدەکرێت”.

بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى کەرکوک ئەوەشی وت، “لەلایەن وەزارەتى کشتوکاڵی عێراقەوە رەزامەندی دراوە کە گەنمى زەویى دەرەوەى پلانى کشتوکاڵى بە هەمان پێوەرى وەرگرتنى گەنمى ناو پلانى کشتوکاڵ وەربگیرێت، کە رووبەرەکەى نزیکەى 300 هەزار دۆنمە و زۆرینەى موڵکی جوتیارە کوردەکانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی زانایان: دەبێت ناسری ڕەزازی وەک هونەرمەندێکی یارسانی داوای لێبوردن بکات

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر وتەکانی ئەم دواییەی هونەرمەند ناسری ڕەزازی ڕایگەیاند، “ئەو هونەرمەندە یارسانییە،…
زیاتر ببینە

ئەندامێكی فەرماندارێتی هەپەگە: گەریلا هیچ پێشمەرگەیەكی شەهید نەكردووە و ئامادەنیە شەڕ لە دژی بكات

ئەندامێكی فەرماندارێتی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، گەریلا هیچ پێشمەرگەیەكی شەهید نەكردووە و ئامادەش نیە شەڕ لەگەڵ…
Total
0
Share