تابووتفرۆشێك دەستگیركرا بە تۆمەتی دزینی ڤاكسینی دژە كۆلێرا، ئامانجیشی مردنی زۆرترین كەس بووە.
بەپێی زانیارییەكان، تۆمەتبارەكە كە خەڵكی مالاوییە، ڤاكسینی دژە پەتای كۆلێرای لە تووشبوویەكی ئەو نەخۆشییە دزیوە و ئاشكرابووە و دەستگیركراوە.
دوای دەستگیركردنی، دەركەوتووە هەولێداوە لە رێگەی دزینی ڤاكسینی دژە كۆلێراوە، ویستوویەتی زۆرترین كەس بمرن بۆ ئەوەی تابووتی زیاتر بفرۆشێت و لەو رێگەیەوە پەرە بە كارەكەی بدات.