زانایانی کەشناسی پێشبینی دەکەن تێکڕای پلەی گەرمیی جیهان 2.5C بەرزببێتەوە

راپرسییەکی تایبەتی رۆژنامەی گاردیان ئاشکرایکردووە، سەدان زانای پێشەنگی کەشناسی لە جیهاندا پێشبینی دەکەن لەم سەدەیەدا تێکڕای پلەکانی گەرمیی جیهان بەلایەنی کەمەوە 2.5C بەرزببێتەوە.

نزیکەی 80% بەشداربووانی پانێڵی نێوان حکومەتەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا IPCC پێشبینی گەرمبوونی لانیکەم 2.5 پلەی سیلیزی جیهان دەکەن، هاوکات پێشبینی برسێتی، ململانێ و کۆچی بەکۆمەڵ دەکەن کە بەهۆی شەپۆلی گەرما، ئاگرکەوتنەوە سروشتییەکان، لافاو و زریانەکانەوە روودەدەن.

ژمارەیەکی زۆر لە شارەزایان ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەو بەڵگە زانستییە روونانەی کە پێشکەشیانکردووە بەڵام هەست بە بێهیوای و توڕەیی و ترس دەکەن بەهۆی شکستی حکومەتەکانەوە لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و جەختلەوە دەکەنەوە کە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دەبێت بەردەوام بێت.

سەبارەت بە شکستی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەشوهەوا ئەو زانایانە ئەوەیان خستووەتەڕوو، ئیرادەیەک بۆ ئەو کارە بوونی نییە چونکە کاردەکاتە سەر 60%ی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی کۆمپانیاکانیانی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیندزی گراهام لەبارەی بە رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی سوریا: نیگەرانی و پرسیارم هەیە

سیناتۆرێکی کۆمارییەکان، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد کە…
زیاتر ببینە

بەلەمێكی ڕاوەماسی قەیرانێكی نوێ لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا دروستدەكات

پۆلیسی دەریاوانیی فەرەنسا دەستبەسەر بەلەمێكی ڕاوەماسیی بەریتانیدا دەگرێت، بەهۆی ئەوەی هاتووەتە نێو سنوورە ئاوییەكانی فەرەنسا، ئەوەش قەیرانێكی نوێ…
Total
0
Share