(4) هۆکار ئاگر لە کلاسیکۆی سوپەر بەردەدات

ئەمشەو یەکشەممە، هاندەرانی تۆپی پێ کلاسیکۆیەکی ئاگرین لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە دەبینن.

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە کاتژمێر (10:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان، بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا لە یاریگای “شا هەفد” ڕووبەڕوودەبنەوە.

چوار هۆکار وا دەکەن، ئەم کلاسیکۆیە گرنگییەکی زۆری هەبێت:

هۆکاری ماددی: دوو جەمسەرەکە (8) ملیۆن یورۆ-یان دەستکەوتووە، براوەی جامەکە (4) ملیۆنی دیکە و دووەم (2) ملیۆنیان دەستدەکەوێت.

یەکەم ناسناو: بارسا (21) مانگە ناسناوێکی بەدەست نەهێناوە، دوایین ناسناوی ڕیاڵ مەدرید-یش جامی سوپەری ئەوروپی بووە، هەردوو یانەکە دەیانەوێت بەم ناسناوە هەگبەی دەستکەوتەکانی ئەم وەرزەیان قورس بکەن.

 

کێبڕکێی لالیگا: سوپەری ئیسپانیا پاڵپێوەنەرێکی بەهێزە بۆ کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا، بردنەوە ڕێڕەوی قۆناغی دووەمی وەرز دیاریدەکات.

 

ئەنچیلۆتی و چاڤی: دوو ڕاهێنەرەکە لە دۆخێکی هەستیاردان، ئەنجامی یارییەکە داهاتوویان دەردەخات، بردنەوە دەبێتە کەفیلی نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان، دۆڕاندنیش پێگەکەیان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

بابەتی پێشتر

کلاسیکۆ بۆ "ئەگوێرۆی نوێ" دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

كارەبای سلێمانی: پارەی كارەبا لەبەردەم ماڵاندا وەردەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەتەرییەکان “ڤیتۆ”ی کانتۆنا دەکەن

ئەگەر سەرمایەدارانی قەتەر سەرکەوتووبن لە کڕینی یانەی مانچستەر یونایتد، ڕاستەوخۆ ئێریک کانتۆنا دووردەخەنەوە. ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە،…
Total
0
Share