پاپا فرانسیس نامەیەکی تایبەتی بۆ مێسی نارد

پاپا فرانسیس، پاپای کریستیانەکانی جیهان نامەیەکی تایبەتی بۆ لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی ناردووە، تیایدا سوپاسی دەکات.

پاپای تەمەن 84 ساڵ درێسێکی پاریس سان جێرمانی بە واژووی لیۆ مێسی-یەوە بە دیاری لەلایەن ئەفسانەکەوە بۆ نێردراوە، دوای گەیشتنی دیارییە بەنرخەکە، پاپا نامەیەکی تایبەتی بۆ یاریزانەکە ناردووە.

لە نامەکەدا هاتووە، “لیۆنێل مێسی، برای ئازیزم، سوپاس بۆ درێسەکەت و ئەو نووسینەی لە دیارییەکەدا ئاراستەت کردووە، سوپاس بۆ پەیوەندیی دۆستانەت، وەک خۆت بەردەوامبە، پەروەردگار بتپارێزێت”.

پەیوەندی نێوان لیۆ مێسی و پاپا فرانسیس پەیوەندییەکی هاوڕێیانەی ئاینییە، بەوپێیەی هەردوو کەسایەتییەکە خاوەن ڕەگەزنامەی ئەرجەنتینن، چەندینجار دیاریی بەنرخیان بۆ یەکدی ناردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share