زەوییەكانیش دەگرێتەوە.. “هەیكەلە” زیادەڕۆكان تاپۆدەكرێن

ئەو خانووە تەواونەكراوانەی دەكەونە سنووری شارەكانەوە تاپۆدەكرێن و بەپێی بڕیارەكە، خانووی بێسەقف و بناغەش دەگرێتەوە.

پشتبەست بە بڕیاری ژمارە 3ی ساڵی 2019ی هەمواركراوی 7ی ساڵی 2021ی پەرلەمانی كوردستان و بڕیاری حكومەتی هەرێم، لە سبەینێ یەكشەممەوە دەستدەكرێت بە راییكردنی مامەڵەی بە خاوەنكردنی ئەو موڵكانەی زیادەڕۆن و لە لێدوانێكدا بۆ ئێستا، سامان عەلی ئەنجومەنی گەڕەكی تووەسپی لە سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا مامەڵەی تاپۆكردنی خانووەكانی سنوورەكە لە هاوڵاتییان وەرگیراون و ئێستا لە قۆناغی دووەمدا خانووی تەواونەكراو تاپۆدەكرێت و وتی، “هەر هاوڵاتییەك هەیكەل، دیوار (خانووی بێسەقف) یاخود بناغەی خانوو (ئەساس)ـی هەیە، با سەردانمان بكات بۆ ئەوەی مامەڵەی تاپۆكردنی بۆ ئەنجامبدەین”.

ئەنجومەنی تووەسپی لە رێگەی ئێستاوە داوای لە هاوڵاتییان كرد پەلەنەكەن لە پێشكەشكردنی مامەڵەكانیان، بەو پێیەی رۆژانە لە شارەوانی 15 مامەڵە راییدەكرێن و پرۆسەكە پێویستی بە كاتە و لەو رووەوە ئاشكرایكرد، “هەر كەسێك مامەڵەی تاپۆكردنی خانوو و هەیكەل پێشكەشبكات، لە دادنووس بەڵێننامەی لێوەردەگیرێت بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی كەس موڵكی هاوڵاتییەكی دیكە لەسەر خۆی تاپۆناكات”.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا كە لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بەدەستیهێناون، لە قۆناغی سێیەمدا زەویی هاوڵاتییان تاپۆدەكرێن، ئەنجومەنی گەڕەكی تووەسپی زانیارییەكەی پشتڕاستكردەوە و جەختیكردەوە، “لە پاش تەواوبوونی مامەڵەی خانووە ھەیکەلەکان، لە قۆناغی سێیەمدا مامەڵەی زەوییەکانیش بە ھەمان شێوەی خانوو و ھەیکەلەکان جێبەجێدەکرێت و مافی هیچ كەسێك نافەوتێت” و هۆشداری دا لەوەی هیچ هاوڵاتییەك نەكەوێتە ژێر كاریگەریی پڕوپاگەندەی ئەو كەسانەی كە وەك خۆی وتی، “بۆ مەرامی تایبەتی دەیانەوێت زانیاریی نادروست بڵاوبكەنەوە و زەوی و موڵكی هاوڵاتییانی هەژار بە هەرزان بكڕن”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی سەردانیكردنی بەشی مۆڵەتی كردە شێوازی ئەلیكترۆنی

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ دۆڕاندنێکی قورسی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی…
Total
0
Share