کاروان گەزنەیی: دەست بە دوعاین ئەم مانگە هەنگاوێک بێت بۆ پێکەوەژیانی زیاتر

کاروان گەزنەیی

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، دەست بە دوعاین ئەم مانگە هەنگاوێک بێت بۆ پێکەوەژیانی زیاتر.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسوڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم.

دەشڵێت، رەمەزان، وێڕای پیرۆزیی وەرزی رۆژووگرتن و بەجێهێنانی واجبێکی پیرۆزی دیینی، مانگی نوێکردنەوەی پەیمان و ئارامیی دەروون و گەڕانەوەیە، بۆ رێگەی ڕاستینەی ژیانکردن، بۆ بەرجەستەکردنی ئارامیی رۆح و خۆ پاککردنەوە و بەخۆداچوونەوە لە خۆچاککردن لە پێناو چاکەی گشتی.

ئااژە بەوەشدەکات، دەست بە دوعاین، ئەم مانگە وەک چۆن مانگی پڕکردنی تێشووی سەفەری قیامەتمانە، هەنگاوێک بێت بۆ پێکەوەژیانی زیاتر، ئاشتی، ئارامی و خێراترکردنی هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی خاک و خەڵکەکەمان، هیوادارم خودای گەورە رۆژوو و عیبادەتەکانی هەمووان قبووڵ بکات، و رەمەزان ببێتە سەرچاوەی هێز و هیوا بۆ گەلەکەمان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە و دەشڵێت،…
Total
0
Share