کەشناسیی هەرێم: لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەفردەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “سبەینێ لە سەنتەری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەفر دەبارێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە رۆژهەڵاتى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى بەفر و بارانێکى کەم وە لەگەڵ هەندێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان، لە کاتەکانى شەودا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، پلەی گەرمی بە (1 – 3) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە زۆربەى ناوچە بەرزەکانى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم بەشێوەى پچڕ پچڕ، بەفربارین سەنتەرى پارێزگاکانی سلێمانى و هەڵەبجە دەگرێتەوە، بەفرێکى کەم لەسەنتەرى پارێزگاى هەولێرو کەرکوک دەبارێت، پلەی گەرمی بە (2 – 4) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 6  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 2 پلەی سیلیزی

دهۆک : 4  پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 5 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ بەغداد بڵاوكرایەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوێكی ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد كردووە داوای بۆچوونی نوێنەرایەتییەكەی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یاسای بودجەی عێراق هەمواربكرێتەوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەردەبێت و دەشڵێت، “لە…
Total
0
Share