شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان ئەنجامدا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشی لابردنی زیادەڕۆیی- هۆبەی ناوبازاڕ بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتێكیان بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان لە چەند شوێنێك ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی- هۆبەی ناوبازاڕ بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانی هەڵمەتیكیان ئەنجامدا، كە ئامانج لێی لابردنی زیادەڕۆییەكانی هەردوو شەقامی فولكەی مامەریشە و پیرەمێردو بازاری زێوەربوو كە چەند ڕێنماییەكیش بە سەرپێچیكاران درا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق ناكات

فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناكات و هۆڵی دانیشتنه‌كانى به‌جێهێشتووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ به‌غداده‌وه‌…
Total
0
Share