ئەنجومەنی شورای هەرێم هەلی كار ڕادەگەیەنێت

ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان سێ پۆستی ڕاوێژكار و دوو پۆستی ڕاوێژكاری یاریدەدەری ڕاگەیاند و هەر كەس مەرجەكانی تێدایە دەتوانێت سیڤی پێشكەشبكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان ئەمرۆسێشەممە بڵاویكردۆتەوە و تێیدا هاتووە ئەو پێنج پۆستە بریتیین لە سێ پۆستی ڕاوێژكار و دو پۆستی ڕاوێژكاری یاریدەدەر پاڵپشت بەو فەرمانە كارگێڕییە ئەو پۆستانە ڕاگەیەندراوە كە سەرۆكی ئەنجومەنەكە لە 28ی شوباتی 2022 واژوو كردووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی شورادا هاتووە، ئەو كەسانەی وەردەگیرێن لە ئەنجومەنی شورا بە شێوەی هەمیشەیی وەكو ڕاوێژكار، یاخود ڕاوێژكاری یاریدەدەر دادەمەزرێندرێن.

ئەنجومەنەكە داواشدەكات ئەو كەسانەی مەرجە یاساییەكانیان تیادایە، دەتوانن لە 1ی ئازار تا 15 هەمان مانگ سیڤی خۆیان پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتیی كارگێری خۆیەتی ئەنجومەنی شورا بكەن و دەبێت مەرجەكانی بەگوێرەی ماددەی 23و 24ی یاسای ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان تێدابێت و كاتی چاوپێكەوتنەكەش 30 ی ئەم مانگە لە تەلاری ئەنجومەنی شورا لە شاری هەولێر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر: هەڵەبجە وەک هێمای خۆڕاگری لە بەرامبەر ستەمکاریدا دەمێنێتەوە

کونسوڵگەری گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لە ساڵرۆژی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانە کارەساتبارەکەی هەڵەبجەدا…
Total
0
Share