مباپێ بۆ مەدرید: بە مەرجێک پەیوەندیتان پێوە دەکەم

کیلیان مباپێی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، هێشتا دەستبەرداری خەونی یاریکردن لە ڕیاڵ مەدرید نەبووە.

ماڵپەڕی “فووت مێرکاتۆ”ی فەرەنسی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیکی کیلیان مباپێ-وە بڵاویکردووەتەوە، یاریزانەکە هێشتا دەستبەرداری خەونی یاریکردن بۆ ڕیاڵ مەدرید نەبووە، بۆ ئەو مەبەستەش باوکی کە لە هەمان کاتدا لێپرسراوی کارەکانییەتی پەیوەندی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی “لۆس بلانکۆس” نەپچڕاندووە.

بەپێی سەرچاوەکە، پێرێز چاوەڕوانی پەیوەندییەکی ئەرێنی-یە لە مباپێ-وە، یاریزانەکەش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پێیڕاگەیاندوون، کە ئامادەیە لە هاوینی 2023 پەیوەندییان پێوەبکات، بەو مەرجەی زینەدین زێدان بگەڕێتەوە و پۆستی ڕاهێنەری یانەکە وەربگرێت.

لە وەڵامی ئەم خواستەی یاریزانەکەدا، پێرێز و هاوەڵانی چاویان نەتروکاندووە و ڕەزامەندییان دەربڕیوە.

بابەتی پێشتر

ئێنریکی لە دەرگای سەرەکییەوە دەگەڕێتەوە بۆ "لالیگا"

بابەتی دواتر

تین هاگ لە مانچستەر شۆڕشی لاوانی بەرپاکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share