کریستیانۆ یەکەمە.. 10 باشترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێ

ئەفسانەی پۆرتوگالی یانەی مانچستەر یونایتد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەتۆمارکردنی “هاتریک” بەرامبەر یانەی تۆتنهام، بوو بە گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێ.

هێرشبەرە پۆرتوگالییەکە تاوەکو ئێستا 807 گۆڵی لەسەرجەم خوولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا و پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا تۆمارکردووە، بەو ڕێژەیەشەوە دەبێتە باشترین گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێ و ناوی لە پەڕاوی ڕیکۆردەکانی (فیفا) بەفەرمی دەنووسرێتەوە.

تۆماری پێشووی باشترین گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێ بەناوی ئەفسانەی نەمسایی، جۆزێف بیکانەوە بوو.

بیکان لە ژیانی پیشەییدا زیاتر لە 1500 گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام تەنها 805 گۆڵی لەلایەن فیفاوە تۆمارکراوە.

ئەفسانەی بەرازیلی، ڕۆماریۆ سێیەمین گۆڵکاری مێژوویی تۆپی پێیە، توانیوویەتی 774 گۆڵ بەدرێسی یانەکان و هەڵبژاردەی بەرازیلەوە تۆماربکات.

ئەفسانەی زیندووی ئەرجەنتین و “پی ئێس جی”، لیۆنێل مێسی لە ڕیزبەندییەکەدا چوارەمە، 759 گۆڵی لەسەر ئاستی یانە و ڕووبەڕووبوونەوە نێودەوڵەتییەکان تۆمارکردووە.

ئەمەش ڕیزبەندیی باشترین (10) گۆڵکارەکانی مێژووی تۆپی پێن، لەسەرجەم و خوول و پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان:

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ – 807 گۆڵ

جۆزێف بیکان – 805 گۆڵ

ڕۆماریۆ – 772 گۆڵ

لیۆنێل مێسی – 759 گۆڵ

پێلێ – 757 گۆڵ

فێرنیک پوشکاش – 746 گۆڵ

گێرد مولەر – 734 گۆڵ

فێرنیک دیاک – 576 گۆڵ

ئوی سیلەر – 575 گۆڵەکان

تولیۆ ماراڤیا – 575 گۆڵ

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: پێویستە ئێران دەستوەردان لە عێراق ڕابگرێت 

بابەتی دواتر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی ئێران بانگێشتدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لویس ئێنریکی: با بەڕازیل بێت

لویس ئێنریکیی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ژاپۆن بە ڕکابەرێکی قورس لەقەڵەمدەدات و دەڵێت، “گرنگ نییە لە قۆناغی 16دا کێ…
زیاتر ببینە

دۆخی پێکراوەکانی ڕیاڵ مەدرید

مەشق و ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە سەرباری ئەوەى بەشێکی زۆری یاریزانەکان بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەکانەوە پەیوەندیان بە هەڵبژاردەکانیانەوە کردووە.…
Total
0
Share