ئارسیناڵ ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی فیۆرنتینا کردووە

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ئۆفەرێکی دیکەی بۆ گواستنەوەی دوشان ڤلاهۆڤیچ پێشکەشی یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “دەیلی میرەر”، ئیدارەی یانەی ئارسیناڵ جارێکی دیکە خواستی لەسەر دوشان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی فیۆرنتینا نیشانداوە، ئۆفەرە نوێیەکە پێکهاتووە لە 50 ملیۆن پاوەند لەگەڵ لوکاس تورێرای ناوەندکاری ئورۆگوایی، کە لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانە ئیتاڵییەکە یاریدەکات.

مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئیسپانی تۆپچییەکانی لەندەن، پەیوەندییەکانی لەگەڵ پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ تێكچووە و لە پێکهاتەکانی دووریخستووەتەوە، بە ئەگەرێکی زۆریشەوە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 ڕەوانەی یانەیەکی دیکە دەکرێت.

دوشان ڤلاهۆڤیچ لەم وەرزەدا 19 یاریکردووە و 23 گۆڵی تۆمارکردووە، بۆندەکەی لەگەڵ فیۆلا بەرەو کۆتایی دەڕوات، بەڕێوەبەرانی یانە ئیتاڵییەکەی دەیانەوێت لە زستانی 2022 بیفرۆشن تاوەکو نرخەکەی لە داهاتوودا نەبێتە بێبەرامبەر.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بە خواستن یەکێک لەم پێنج بەرگریکارەی دەوێت

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس بۆ دیبالا: پەشیمانبووینەوە، یان کەمتر، یان بڕۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share