ڤیدیۆ.. لە ئاسماندا دەرگای فڕۆکەیەک کرایەوە

فڕۆکەیەکی رووسی بە کۆمەڵێک گەشتیارەوە لە بۆشایی ئاسماندا دەرگاکەی کرایەوە و دۆخێکی مەترسیداری دروستکرد.

پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، “فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کە لە فڕۆکەخانەی ماگانی رۆژهەڵاتی سیبریا کە یەکێکە لە ناوچە هەرە ساردەکانی جیهان و پلەی گەرما 41 پلە لەژێر سفری سەدییەوەیە، بەڕێکەوتووە و لەبەرزی 10 هەزار مەتر دەرگاکەی کراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەهۆی ئەو سەرما زۆر و رەشەبایەی هاتووەتە ناو فڕۆکەکە گەشتیارەکان کە ژمارەیان 25 کەس بووە رووبەڕووی ترس و شڵەژان بوونەتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “رووداوەکە سەیر و نامۆیە، چونکە لە بەرزاییەکی زۆر بەهۆی زۆری پەستانی هەواوە دەرگای فڕۆکە ناتوانرێت بکرێتەوە، هەر بۆیە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە”.

باسیلەوەشکرد، “فڕۆکەکە توانیویەتی بەو دۆخەوە بنیشێتەوە و زیانی گیانی بەر سەرنشینەکانی نەکەوێت”.

 

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆلارەوە راگەیاند

بابەتی دواتر

بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی 160 هەزار دیناری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share