خالید شوانی: چاکسازیی راستەقینە لە دۆسیەی خواردنی زیندانەکان دەکەین

خالید شوانی رایگەیاند، لە دۆسیەی خواردنی زیندانەکان سەرجەم بەڵگەکانمان رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کردووە و چاکسازی راستەقینەشی تێدا دەکەین.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “چووینە بەردەم لایەنە دادوەرییەکان هەموو ئەوەی پێویست بوو لەسەرمان لە بەڵگە و سەلماندنەکان، لەسەر دۆسیەی خواردنی زیندانەکان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەوەی لە رابردوودا وروژێندرا بەمەبەست بوو و راستییەکانی تێدا شێوێندرابوون”.

ئاشکراشیکرد، “رۆژی سێشەممەی رابردوو لێکۆڵەرەوەکانی سەر بە دەستەی دەستپاکی هاتنە بینای وەزارەت داوای سەرجەم بەڵگەکانی تایبەت بە دۆسیەی خواردنی زیندانەکانیان کرد، بەڵام لەو کاتەدا دەوامی فەرمانبەران تەواوبوو بوو رێکەوتین لەسەر ئەوەی لە کاتێکی دیکەدا بێنەوە و سەرجەم بەڵگەکانیان بخەینە بەردەست”.

هاوکات لە درێژەی قسەکانیدا خالید شوانی نیگەرانی خۆی لە قسەکانی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کردبوون راگەیاند،”سەرۆکی دەستەی دەستپاکی پەلەی کردووە لە بڕیاردان لەسەر وەزارەتەکەمان ئەمە پێشێلکارییەکی روونە و زیان بە ناوبانگمان دەگەیەنێت، وەزارەتی داد پابەندە بە هەموو ئەو بڕیارانەی لە دەسەڵاتی دادوەریی عێراقییەوە دەردەچن”.

 

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی سوپاسی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی دەکات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لە پلانماندایە دەیان پڕۆژە لە بوارە جیاوازەکاندا جێبەجێبکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share