بۆچی بن سەلمان بە كاریگەرترین كەسایەتیی سیاسیی 2022 دەستنیشانكرا؟

دەستنیشانكردنی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، بە كاریگەرترین كەسایەتیی سیاسیی ساڵی 2022 ئەو پرسیارەی ورووژاندووە كە بۆچی ناوبراو ئەو ناسناوەی پێدراوە؟.

سەرباری ئەو كرانەوەیەی لە ناوخۆی سعودیەدا بن سەلمان بووەتە مەشخەڵهەڵگری كە دەستەبەركردنی بەشێك لە مافە تایبەتەكانی خەڵكی وڵاتەكەی فەراهەمكردووە، لەوانە شۆفێریكردنی ژنان و سووككردنی كۆتەكانی سەر چوونەدەرەوەیان، هەروەها كردنەوەی شوێنی كاتبەسەربردنی وەك سینەما و كافتریا و هۆڵی ئاهەنگ و كۆنسێرتی تێكەڵاو، هۆكارگەلی سیاسی و ئابوری لە پشت دەستنیشانكردنی ناوبراوەوەن وەك كەسایەتیی كاریگەری ساڵ.

بەپێی راپرسییەكی رۆژنامەی “ریاز” كە چەندین میدیاكار، پسپۆڕی بوارەكانی دارایی و كارسازی و شارەزای سیاسی لە وڵاتانی عەرەبی، ئاسیایی و ئیسلامی بەشدارییان تیاداكردووە، شازادەی جێنشینی سعودیە لە ساڵی رابردوودا “مامەڵەیەكی زیرەكانە”ـی لەگەڵ گۆڕانكاری، رووداو و قەیرانە سیاسی و ئابورییەكانی وڵاتەكەی و ناوچەكە و جیهاندا كردووە.

بەپێی هەڵسەنگاندنەكان، لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا، فشارەكان بۆ كەمنەكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن رێكخراوی ئۆپیكەوە كە سعودیە یەكێكە لە دیارترین ئەندامەكانی، هەروەها ململانێكانی نێوان ئەمریكا و چین و روسیا، محەمەد بن سەلمان بە جۆرێك مامەڵەی كردووە كە وڵاتەكەی بە كەمترین زیان دەربازیببێت و خۆی لەگەڵ گۆڕانكارییەكاندا بگونجێنێت.

بابەتی پێشتر

دەستگیرا بەسەر پێنج تۆن و 300 کیلۆگرام كاڵەكدا

بابەتی دواتر

بەهۆی دوو یاریزانەوە کۆمەک بۆ هەڵبژاردەی یەمەن دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك: چای گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دروستدەكات ‏

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكی، خواردنه‌وه‌ى چای زۆر ‏گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.‏ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كه‌…
Total
0
Share