شارەوانیی سلێمانی: بۆ ئەم وەرزە قیری سارد بۆ چاككردنی چاڵ و چۆڵی شەقامەكان بەكاردەهێنرێن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لە وەرزی زستان و كەشوهەوای ساردا، بە شێوازێكی نوێ دەستكراوە بە بەچاككردن و پڕكردنەوەی چاڵ و چۆڵی شەقامەكان”.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی، “بەمەبەستی چاككردنی چاڵ و چۆڵی شەقامەكان، ستافی قیركردنی سەرۆكایەتیمان، بۆ ئەم وەرزە ( قیری سارد) بەكاردەهێنن، بۆ چاككردنی چاڵ و چۆڵی شەقامەكان، هەروەها سەرۆكایەتیی شارەوانیی ساڵانە لەسەرەتای مانگی ئایار، هەڵمەتی قیركردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەهۆی چاکسازیکردن، رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەربەستکراوە و دەتوانن رێگەی…
Total
0
Share