هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەهۆی چاکسازیکردن، رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەربەستکراوە و دەتوانن رێگەی گوندی سەوبڵاخ بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات، ”بەهۆی چاکسازیکردن لە رێگەی ساڵەح ئاغا بۆ مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان رێگەکە لە ناو ساڵەح ئاغا بۆ بان راستای داخراوە”.

دەشڵێت، ”شۆفێران و هاوڵاتییان دەتوانن رێگەی گوندی سەوبڵاخ بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن تاوەکو رێگەکە دەکرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ حاڵەتەكانی سكچوون و ڕشانەوە تەرخاندەكرێت

تەندروستیی سلێمانی بڕیاریدا نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە بەڕووی هاوڵاتییاندا بكرێتەوە. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share