بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەڵێت، “104 ملیۆن دۆلار بۆ هێڵی ئاسنینی بەغداد خەرجكراوە”.
لەبارەی پڕۆژەی راكێشانی هێڵی ئاسنینی بەغدادەوە، بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانییەكانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا عێراق بڕی 104 ملیۆن دۆلاری لە هێڵكاری و دیزاینی هێڵی ئاسنین لە بەغداد خەرجكردووە.
ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی عێراق بڕیاریداوە پڕۆژەی شەمەندەفەری هەڵواسراو لە بەغداد جێبەجێبكات و چەندین جار پارە بۆ قۆناغی یەكەمی ئەو پڕۆژەیە تەرخانكراوە، بەڵام تا ئێستا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.