عەلی زەیدی: هەموو مانگێک لە وادەی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

عەلی زەیدی ڕایدەگەیەنێت، هەموو مانگێک لە وادەی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرین و چیتر مووچە دواناکەوێت.

سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، چیتر نابێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوابکەوێت، دەبێت هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق هەموو مانگێک لە کات و وادەی خۆیدا دابەشبکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بە ڕەسمی ڕایگەیاند کە کێشەی پارەی نەختینەی هەیە، بەڵام هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە دروستنابێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
Total
0
Share