کریستیانۆ پەیوەندی بە یانەی نەسڕەوە کرد

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی سعوودی پشتڕاستیکردەوە، کە یانەی نەسڕی سعوودی گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی پۆرتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ واژۆ کردووە و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.

ڕۆژنامەی “الریاض”ی سعوودی ئاشکرایکردووە، کە بەڕێوەبەرانی یانەی نەسڕی سعوودی بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی بۆ ماوەی دوو و نیو واژۆکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، “دۆنی پۆرتوگال” ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ مووچە و پاداشت وەردەگرێت، کە بەرزترین ڕێژەیە تاوەکو ئێستا یاریزانێک لە مێژووی تۆپی پێدا بەدەستیهێنابێت.

ئەم بڕیارەی پۆرتوگالییەکە دوای ئەوە هاتووە، کە هیچ یانەیەکی ئەوروپا ئۆفەریان پێشکەش نەکردووە و ئامادە نەبوون بڕێکی خەیاڵی بۆ یاریزانێکی تەمەن 38 ساڵ بەکاربخەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و مێسی بووه‌ فریادڕه‌سی پاریس

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌ و…
Total
0
Share