خلێفی لە چوار ڕاهێنەر سێ جار زیانی کردووە

ناسڕ خلێفیی خاوەن و سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، بەهۆی دوورخستنەوەی ڕاهێنەرانەوە زیانێکی زۆری بە خۆی و یانەکەی گەیاندووە.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، دوورخستنەوەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆ لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان بڕیارێکی ئاسایی نەبووە، بەڵکو ناچاربوون بڕی 10 ملیۆن یورۆ زیادەی گرێبەست بە ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە بدەن، هەروەها پێنج ملیۆن یورۆشیان بۆ گواستنەوەی کریستۆفەر گالیتیێر پێشکەشی نیس کردووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، لە کۆی چوار ڕاهێنەر خلێفی ناچاربووە زیادەی گرێبەست بە سیان لە ڕاهێنەرەکانی پێشووی یانە بدات.

لوران بلان 22 ملیۆنی لە پای دوورخستنەوەی بەدەستهێناوە، ئونای ئیمیری وادەی خۆی بەبێ کێشەی دارایی کۆتایی پێهێناوە، تۆماس توخێل حەوت ملیۆنی وەرگرتووە و ئێستاش پۆچتینۆ 10 ملیۆن.

بابەتی پێشتر

باری تەندروستیی یەکێک لە چالاکوانە زیندانیکراوەکانی بادینان ناجێگیرە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی و قەیس خەزعەلی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share