ڕۆما دەستبەرداری سپینازۆلا دەبێت؟

بەرگریکاری ئیتاڵیا، لیۆناردۆ سپیانزۆلا لە یاریزانێکی ناجێگیرەوە بووەتە ئەو ئەستێرەیەی یانەی ڕۆما دەستبەرداری نابێت.

سپینازۆلا وەرزی 2012 لە یانەی یوڤانتۆسەوە دەرکەوتووە و لەو وەرزەوە تاوەکو 2019 وەک یاریزانێکی ناجێگیر بۆ یانەکانی ئیمپۆلی، لانسیانۆ، سیێنا، ئاتالانتا، ڤیچێنزا، پیروجیا، دووبارە ئاتالانتا بە خواستن یاریکردووە، لە ساڵی 2019 لەلایەن ڕۆماوە بەفەرمی بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا واژووکراوە.

بەرامبەر خواستی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی سپیانزۆلا، ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرت دووپاتیکردووەتەوە، وەڵامی یانەی ڕۆما (نەخێر) دەبێت، چونکە یاریزانەکە لەلایەن جوزێ مۆرینیۆوە وەک یەکێک لە پێكهێنەرانی پێکهاتەی سەردەمی نوێ دیاریکراوە.

لەوەڵامی میدیاکانی مەدریددا، کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی نوسیویەتی، ئاڵوگۆڕی سپینازۆلا بەرامبەر بۆرخا مایوڕاڵ لە نێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ڕۆما بابەتێکی نادروستە و هەرگیز یانەی ڕۆما پێی قایلنابێت، چونکە یانە ئیتاڵییەکە لە توانایدایە بەپێی گرێبەستی پێشوو بەبڕی یەک ملیۆن یورۆ بۆ وەرزێکی دیکە بەردەوامی بە مایوڕاڵ بدات و هاوینی 2022 بە 22 ملیۆن بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا واژووبکات.

ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە دووپاتیدەکاتەوە، لە ئێستادا نرخی سپینازۆلا زیاتر لە 40 ملیۆنە و ئەگەر یانەی ڕیاڵ مەدرید پێویستی بە تواناکانی ئەو یاریزانە بێت، دەبێت بڕی داواکراو پێشکەشبکات.

بابەتی پێشتر

بەپێی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان ئیبراهیم رەئیسی بووە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران

بابەتی دواتر

کێ لەناو هاوکێشەی کڕینی ڕامۆسدا ماوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share