گەڕانەوە و کۆتا بڕیار

ڕافائێل ڤارانی بەرگریکاری فەرەنسی هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید و داهاتووی یەکلاییدەکرێتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ڕافا ڤاران هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە پشووی هاوینی 2021 دەهێنێت و بڕیارە بگەڕێتەوە بۆ مەدرید، لەگەڵ گەڕانەوەشیدا داهاتووی لەلایەن سەرۆکایەتی مێرەنگییەوە یەکلاییدەکرێتەوە.

ڤاران تاوەکو ئێستا سەرجەم ئەو ئۆفەرانەی ڕەتکردووەتەوە، کە بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی پێشکەشیانکردووە، بۆیە یانە گەورەکانی وەک مانچستەر یونایتد و چێڵسی و پاریس سان جێرمان گرنگییان پێداوە و مانچستەر یونایتد ئامادەکاریکردووە 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی پێشکەشبکات.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، گەڕانەوەی ڤاران بۆ یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاسایی نابێت، بەڵکو بەڕێوەبەرانی شاهانە کۆتا ئۆفەر بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی پێشکەشدەکەن، لە ئەگەری ڕەتکردنەوەیدا، فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوەڵانی دانوستاندن بۆ گواستنەوەی لەگەڵ یانە داواکارەکان دەستپێدەکەن.

بەرگریکارە فەرەنسییەکە ساڵی 2011 لە یانەی لێنسی فەرەنسییەوە بەبڕی 10 ملیۆن یورۆ ڕوویکردە ڕیاڵ مەدرید، بەدرێسی ئەو یانەوە 360 یاری ئەنجامداوە، 17 گۆڵی تۆمارکردووە و هەشت گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

چێڵسی لەناو دەریای گواستنەوەکاندا نوقم بووە

بابەتی دواتر

مان سیتی نرخی جێزوس بۆ یوڤانتۆس ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share