كرێنشینان: یانزە ساڵە نەتوانراوە زیاتر لە سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دابەشبكرێن

كۆمەڵەی كرێنشینان رایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2011ەوە سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون تەواوبوون و بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە نەتوانراوە دابەشبكرێن.

بەرهەم سەردار، سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە سیتەك و زرگوێز سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەن و ژمارەیان لەسەر ئاستی هەرێم زیاتر لە 9 هەزار یەكەیە.

لەو ژمارەیە 1500 یەكەیان لە سیتەك و زرگوێز و 1560 یەكەیان لە كەڵەوانان-ە، وەك ئەوەی بەرهەم سەردار ئاماژەی پێدا و وتی، “ئەم پڕۆژانە 100%یان تەواو بووە، بەڵام خزمەتگوزارییەكانیان 50% تەواو بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەكان لە ساڵی 2011ەوە لە كۆمپانیای جێبەجێكار وەرگیراون، بەڵام بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە نەتوانراوە دابەشبكرێن.

سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینان روونیكردەوە، تەواوكردنی خزمەتگوزاری لە ناوچەكانی كەڵەوانان، سیتەك و زڕگوێز پێویستی بە نزیكەی 80 ملیار دینارە، كە بڕێكی زۆر زۆر كەمە بۆ حكومەتی هەرێم و بە تەواوبوونی كرێنشینان سوودمەنددەبن.

بابەتی پێشتر

10 زیانبەخشترین كارەساتە ژینگەییەكان لە ساڵی 2022دا

بابەتی دواتر

زیاتر لە 13 تۆن هەناری خراپبوو لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە گەڕێنرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی…
Total
0
Share