توێژێکى دیکە لە وەرگرتنى زەوى نیشتەجێبوون سوودمەند دەبێت

دواى دەرچوونى بڕیارى پێدانى زەوى بە مامۆستایان لەلایەن حکومەتى عێراقەوە، بە بڕیارى پارێزگاى کەرکوک مامۆستایانى خوێندنى کوردى سەر میلاکى هەرێم لە وەرگرتنى زەوى سوودمەند دەبن.

بڕیارەکە ئەمڕۆ بە ژمارە (597) و بە واژووى رێبوار تەها، پارێزگارى کەرکوک دەرچووە و ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەى شارەکە کراوە و تیایدا دەڵێت، مامۆستایانى بەشەکانى خوێندنى عەرەبى، کوردى، تورکمانى و سریانى فۆڕمى تایبەت بە وەرگرتنى زەوى پڕبکەنەوە.

پاش داواکارییەکانى مامۆستایان، مانگى رابردوو حکومەتى عێراق بڕیاریدا بە دابەشکردنى زەوى بەسەر مامۆستایان لە سەرجەم پارێزگاکانى عێراقدا، جگە لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان.

دەقى بڕیارەکەى پارێزگاى کەرکوک:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر تێیدا…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و…
Total
0
Share