تێسلا بارگاویكەرەوەی “وایەرلێس” دروستدەكات

كۆمپانیای “تێسلا” بڕیاریداوە بارگاویكەرەوەیەكی بێتەل دروستبكات كە وەك خۆی دەڵێت، “لە یەك كاتدا سێ ئامێر بارگاویدەكاتەوە”.

بارگاویكەرەوەكە ناوی “Tesla Wireless Charging Platform”ـە و خۆكردانە و بەبێ تەل كاردەكات و ئامێرە زیرەكەكان بارگاویدەكاتەوە، لە كاتی خستنەبازاڕدا نرخەكەی 300 دۆلار دەبێت.

بەپێی كۆمپانیای تێسلا، بارگاویكەرەوە بێتەلەكە شێوەی لاكێشەیی دەبێت و دەتوانێت لە یەك كاتدا سێ ئامێری زیرەك بارگاویبكاتەوە، وەك بارگاویكردنەوەی دوو ئامێری مۆبایل و بیستۆكێكی زیرەك یان دوو ئامێری مۆبایل و كاتژمێرێكی زیرەك، یاخود ئامێرێكی مۆبایل و بیستۆكێك و كاتژمێرێكی زیرەك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“مێشک لە دەفرێکدا”.. زانایان خانەکانی مێشک دروستدەکەن کە توانای بەرنامەڕێژکردنی هەیە

لەگەڵ ئەوەی بواری زانستی ئەلیکترۆنی زۆر پێشکەوتووە لەسەر بنەمای زیرەکیی دەستکرد، بەڵام هێشتا دوورە لەوەی کۆمپیوتەرێک ھاوشێوەی مێشکی…
Total
0
Share