کۆنگرێسی ئەمریکا تیک تۆک لە ئەندامان و کارمەندەکانی قەدەغە دەکات

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک لە هەموو ئەو ئامێرانەی کە ئەندامان و کارمەندەکانی ئەنجومەنەکە بەکاریدەهێنن.

لە دوایین هەنگاویشدا بۆ سنووردارکردنی ئەپڵیکەیشنەکە کە خاوەندارێتی کۆمپانیایەکی چینییە ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە رایگەیاندووە، “ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک مەترسیی زۆری لەسەرە بەهۆی کۆمەڵێک بابەتی ئەمنی”.

ئەمەش دوای چەند رۆژێک لە راگەیاندنی سیناتۆری کۆمارییەکان دێتمارکۆ ڕوبیۆ لەبارەی یاسایەک کە ئەندامانی پارتە کۆمارییەکان و دیموکراتەکان پاڵپشتی دەکەن بۆ قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی بەناوبانگی چینی “تیک تۆک”، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمەریکا ترسی ئەوەی هەیە کە ئەو ئەپڵیکەیشنە سیخوڕی بەسەر ئەمریکییەکانەوە بکات.

لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا نوسینگەی روبیو رایگەیاندووە، یاساکە هەموو مامەڵەکانی هەر کۆمپانیایەکی سۆشیال میدیا لە ئەمریکا قەدەغە دەکات کە لەژێر کاریگەریی چین و ڕوسیادا بن.

لە لایەکی دیکەوە، وتەبێژی “تیک تۆک” لە راگەیەندراوێکدا وتی، جێگەی نیگەرانییە کە لەبری ئەوەی هانی ئیدارە بدرێت بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانیی  تیک تۆک، هەندێک لە ئەندامانی کۆنگرێس پاڵنەرن بۆ فشار دروستکردن لەسەر تۆڕەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا: سیستمێکی نا ناوەندی دابمەزرێندرێت

پێكهاتەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا داوای داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراسیی نوێیان کرد و رایانگەیاند دەبێت سیستمێکی نا ناوەندیش دابمەزرێندرێت.…
زیاتر ببینە

بڵاوبوونەوەی پۆستەرێک لەبارەی حیجابەوە لە فەڕەنسا کاردانەوەی لێکەوتەوە

دامەزراوەیەکی سەربە “شورای ئەوروپا” چەند پۆستەرێکی لەبارەی ماف و جیاوازییەکانەوە بڵاوکردووەتەوە و چەند پۆستەرێکی لەبارەی حیجابەوە کاردانەوەی فەڕەنسییەکانی…
Total
0
Share