رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی “هەواری شار”ـی سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەك برینداربوو.
رووداوەكە ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیك پردی كۆبانێ بە ئاراستەی هەواری شار لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە، لە ئەنجامدا یەكێك لە دوو ئۆتۆمبێلەكە كۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی كێشاوە بە میوەفرۆشییەكی تەنیشت شەقامەكەدا.
بەهۆی رووداوەكەوە، شۆفێرێك كە بە مەبەستی بازاڕكردن لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزیوە و لە قەراغی شەقامەكە بووە برینداربووە.