سودانی بۆ پارێزگاری بانكی ناوەندی: سەقامگیری بۆ نرخی دۆلار بگەڕێندرێتەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانكی ناوەندیدا كۆبووەوە و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناریان تاوتوێكرد.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا سودانی، پارێزگاری بانكی ناوەندی هانداوە سەقامگیری بۆ نرخی ئاڵوگۆڕی دراوەكان بگەڕێندرێتەوە و نرخی فرۆشتنی دۆلار هاوسەنگبكرێت.

راگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە سەرۆك وەزیران داوایكردووە، بانكی ناوەندی چاودێریی كاری بانكەكانی دیكە بكات و پرۆسەی خستنەڕووی دۆلار رێكبخاتەوە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیران لە راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، سەرۆك وەزیران جەختیكردووەتەوە لە پێویستیی گرتنەبەری رێكاری پێویست لە لایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ رێگریكردن لە هەر دیاردەیەك زیان بە بازاڕ بگەیەنێت و ببێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە رەزامەندیی سودانی؛ پەلەدەکرێت لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سودانی رەزامەندیی دەربڕیوە لە پەلەکردن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان. سروە محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی…
Total
0
Share