دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری کوشتنی منداڵێک رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ژن و پیاوێکیان دەستگیرکرد، کە لە پارێزگای دیالە منداڵێکی خاوەن پێداویستیی تایبەتیان کوشتووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 7ـی 8ـی 2025 هەواڵی کوشتنی منداڵێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە پارێزگای دیالە، لەلایەن ژن و مێردێکی بەخێوکەر و هەڵاتنی تۆمەتباران بەرەو هەرێمی کوردستان، بڵاوبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێدانی زانیاریی هەواڵگری لەلایەن (خلية الصقور)ـی پارێزگای کەرکوک سەر بە هەواڵگریی عێراق، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران ئەنجامدا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانییان شەوی 10ـی 8ـی 2025، لە قەزای چەمچەماڵ هەردوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیربکەن و بەپێی تایبەتمەندیی کەیسەکە، دوای لێکۆڵینەوە، هەردوو تۆمەتباری بکوژ رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (405) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای پێداچوونەوە: بڕیاری سزادراوانی بادینان هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه‌

ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی سزادراوانی بادینانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئه‌و بڕیاره‌ هێشتا…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: چوار كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە بەردەقارەمان دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چوار كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە بەردەقارەمان دەستگیركران. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی…
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كاندیدی سەرۆك وەزیران یەكلادەكاتەوە

ئەندامێكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەینێ یەكشەممە چێوەی هەماهەنگیی شیعییەكان بە ئامادەبوونی سەرۆكی كوتلەكانی نێو هاوپەیمانێتییەكە كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات…
Total
0
Share