بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەرکی چارەسەرکردنی منداڵەکەی عەفرینی گرتە ئەستۆ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەرکی چارەسەرکردنی رەشمار ئێزدیار رەشۆی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانی گرتەئەستۆ کە بە دەست چەندین نەخۆشییەوە دەناڵێنێت.

رەشمار ئێزدیار رەشۆ، تەمەنی پێنج ساڵە و خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە، ئێستا دانیشتووی گوندی مازەرێ-ی تل شەعیر لە فافین-ی شەهبایە، بە دەست نەخۆشیی کارەبای زیادەی مێشک و رەبۆوە دەناڵێنێت.

لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی نەبوونی دەرمان بۆ نەخۆشییەکەی مێشکی و نەبوونی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد، دۆخی تەندروستیی “رەشمار” بەرەو خراپی رۆشتبوو و بەهۆی ئابڵوقەی حکومەتی سوریا و دەوڵەتی تورکیاوە، نەدەتوانرا دەرمان و ئامێری هەناسەدانی دەستکردی بۆ دابینبکرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەرکی چارەسەرکردن و یارمەتیدانی منداڵی ئەم خانەوادەیەی گرتووەتە ئەستۆی خۆی.

بابەتی پێشتر

دۆلار بەرزترین ئاستی تۆماركرد

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچەی توێژێكەوە بڕیارێكی نوێ دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share