بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی هاوپەیمانیی تەقەدووم كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا پێویستیی رەخساندنی كەشێكی ئەرێنی و لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەسەر كرایەوە.

لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد حەلبووسی جەختیان لە بەردەوامی گفتوگۆكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كردەوە، بەشێوەیەك هەموو هەوڵەكان یەكبخرێن بۆ خزمەتكردنی هاونیشتمانییان.

دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو و هەردوولا لێكتێگەیشتنی نێوان لایەنەكانیان بەلاوە گرنگبوو بۆ دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: تکایە لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئارامیی خۆتان بپارێزن

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە گەرمیان بەرزبوونەوەی پلەی گەرما کاریگەریی لەسەر زۆربوونی ڕێژەی تاوان هەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان هۆشدارییەکی…
Total
0
Share