ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ: مانگی ڕابردوو 15 كۆڵبەر كوژران و برینداربوون

ڕێكخراوی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ڕابردوودا لانیكەم 15 كۆڵبەر و كاسبكار لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون یان برینداربوون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی نیسان بڵاویكردەوە، 80%ی ئەو حاڵەتانەی مانگی ئازار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

ڕونیشیدەكاتەوە، لەو ماوەیەدا سێ کۆڵبەر کوژراون و 12 کۆڵبەریش برینداربوون.

ڕێكخراوەكە دەشڵێت، “یەکێک لە کۆڵبەرەکان لەژێر ئەشکەنجەی هێزە چەکدارەکانی تورکیادا گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەشدەدات، زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان بووە هەر یەكێكیان شەش حاڵەت بووە، سەرجەم کوژراوەکانیش خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون.

چۆنیەتی ڕوداوەكان:

تەقەی ڕاستەوخۆ: 12 حاڵەت (12 بریندار) کە دەکاتە 80٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕوداوی سروشتی: دوو حاڵەت (دوو کوژراو) کە دەکاتەن 14٪ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان: یەك حاڵەت (یەك کوژراو) کە دەکاتە 6٪ی کۆی حاڵەتەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەى خۆسەر: گفتوگۆکان بە نێوەندگیریى ئەمریکا بەردەوامن

ئەندامێکى نوێنەرایەتیى ئیدارەى خۆسەر لە رۆژئاواى کوردستان رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئیدارەى سەربازیى سوریا بە نێوەندگیریى ئەمریکا بەردەوامن. فەتحوڵا…
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: بەشە ئاردی مانگی 4 زۆر باشە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین نەیفرۆشنەوە و بەكاریبهێنن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چوار بەسەر بریكارەكان كە لەو رێگایەوە دەدرێتە…
Total
0
Share