چەند ماددەیەك بۆ بەشە خۆراكی مانگانە زیاددەكرێن

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سێ ماددە بۆ بەشە خۆراكی مانگانە زیادبكات، دوو ماددەی دیكەش بڕەكەی بۆ هەر سەرخێزانێك زیاددەكرێت.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بڕیاردرا بە زیادكردنی ماددە خۆراكییەكان بۆ چینی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، زیاكردنی ماددەكانی سه‌به‌ته‌ی خۆراك كه‌ به‌پێی بڕگه‌ی (3)ی له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ژماره‌ (60ی ساڵی 2021) له‌ ته‌رخانكراوه‌كانی دارایی وه‌زاره‌تی بازرگانی و به‌م شێوه‌یه ده‌بن‌:

– زیادكردنی شه‌كه‌ر بۆ 1 كیلۆ بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان
– زیادكردنی زه‌یتی خواردن بۆ 1 لیتر بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان
– زیادكردنی چا به‌ڕێژه‌ی 200 گرام بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان
– زیادكردنی شیر به‌ڕێژه‌ی 250 گرام بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان
– زیادكردنی ئاردی سفر به‌ڕێژه‌ی 1 كیلۆ بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان

سەبارەت بە ئاوارەكانیش بڕیاردرا هاریكاری خۆراك كه‌ له‌ (22) مادده‌ی خۆراك پێكدێت به‌سه‌ر ئاواره‌كانی كامپه‌كانی پارێزگای نه‌ینەوا ( خازر، حه‌سه‌ن شام، ئیسان، یۆتۆ، مام ره‌شان) دابه‌شبكرێت.

بابەتی پێشتر

ناوچەیەکی مەترسیدار کە هیچ فڕۆکەیەک بەسەریدا نافڕێت

بابەتی دواتر

بۆچی مۆبایل گڕدەگرێت یان دەتەقێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share