كارەكانی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام لە ژێر زەوییەوە دەستیپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام ماوەی دوو هەفتەیە دەستی بەكارەكانی كردووە و لە ئێستاشدا كارەكانیان لە ژێر زەوییەوە دەستپێكردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام ماوەی دوو هەفتەیە دەستی بەكارەكانی كردووە و لەئێستادا كارەكانیان لە ژێر زەوییەوە دەستيپێكردووە كە خۆی لەڕێكخستن و چارەسەركردنی ” بۆريی ئاو، كێبڵی كارەبا، هێڵی كوردتێل” هەروەها تۆڕەكانی دیكە كە بوونەتە بەربەست و كێشە لە بەردەم كاركردنیاندا، بە تایبەت لە ژێر زەوییدا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، یەكتربڕی ئارام دەكەوێتە سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و نزیك گەڕەكی كازیوە كە بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و سنووری گەڕەكانی كازیوە و دەوروبەری و شەقامی مەلیك مەحمود دەكات و قەرەباڵغی و گرفتی هاتوچۆ چارەسەر دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر لەڕێگەی ژمارە بانکییەکەوە کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی هەولێر کۆدەکاتەوە

بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمرۆی سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە لافاوەکەی هەولێر کۆبوونەوەیەک لە پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری…
Total
0
Share