میری قەتەر: بەڵێنەکەمان بەجێگەیاند

میری قەتەر لە دوای کۆتاییهاتنی مۆندیالی 2022 لە وڵاتەکەی رایگەیاند، بەڵێنەکەمان بۆ ئەنجامدانی مۆندیالێکی نموونەیی بەجێگەیاند.

شێخ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر لەدوای کۆتاییهاتنی رێوڕەسمی کۆتایی مۆندیالی 2022 لە تویتێکدا رایگەیاند، “پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکەین کە جامی جیهانی 2022 یان بردەوە، هەروەها پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکەین کە بووە دووەمی پاڵەوانێتییەکە، سوپاسی هەڵبژاردە بەشدارەکانی دیکە و هاندەران و یەکێتی تۆپی پێی جیهان دەکەین بە گڕوتینەوە بەشداریان کرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کۆتاییدا بەڵێنەکەمان بۆ ئەنجامدانی مۆندیالێکی نموونەیی لە وڵاتێکی عەرەبی و ناساندنی کلتورە دەوڵەمەندەکەمان و بەها رەسەنەکانمان بە گەلانی جیهان بەجێگەیاند”.

وڵاتی قەتەر بۆ ئەمساڵ بە تێچووی زیاتر لە 200 ملیار دۆلار توانی پێشوازی لە پاڵەوانێتی مۆندیالی ئەمساڵ بکات، بە وتەی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا بەراورد بە مۆندیالەکانی رابردوو، باشترین مۆندیال بووە”.

 

 

بابەتی پێشتر

نۆ كەس بە رەگەزنامەی ساختەی بەریتانیاوە دەستگیركران

بابەتی دواتر

بکوژی گەنجەکەی خەبات دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی مێژووی مەیامی گۆڕی

بۆ یەکەم جار لە مێژوویاندا، یانەى ئینتەرمەیامی بە ڕابەرایەتی مێسی گەیشتە یاریی کۆتایی لیگا کەپ. ئینتەرمەیامی چوار بە…
زیاتر ببینە

ئەركی هازارد قورسە

پێنج مانگ لەبەردەم هازارد ماوە بۆ ئەوەی ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید ناچار بكات ‏دەستبەرداری نەبن.‏ هازارد لە یارییەكەی ڕیاڵ…
زیاتر ببینە

ترەمپ بە تەواوی نائومێدکرا

لەگەڵ ئەوەی جۆبایدن، کاندیدی دیموکراتەکان توانیبووی زیاتر لە ئاستی پێویست دەنگی ئەلیکتۆراڵ کۆلێج، (ئەنجومەنی هەڵبژێرەر) بەدەستبهێنێت تا بتوانێت…
Total
0
Share